ژیانی سەگ زۆر ناخۆشە ، شەوانە تا خۆر ھەڵدێ ئەگەفێ و پاسەوانی دەرگەی ماڵانە بەو ھومێدەی مرۆڤ بەیانی پاشماوەی خۆی پێ ببەخشێ ، بە پێچەوانەوە گورگ پشتی نەکردە سروشتی خۆی و کۆمەڵگای خۆی پاراست و بە سەربەخۆیی ژیا .
سەربەخۆ | ئاکام کامرانی
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان
زوڵم و پیسی لە دنیا بگرین ئایا دنیا جوانتر ئەبێ ؟ گەر بێت و مرۆڤەکان ھەموو ببنە مەسیحیش ، دنیا لەمە زیاتر بێ تاقەتمان ئەکا .
دنیای جوانتر | ئاکام
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان
چیتر ھی من نیت
مەگەر بەردەوام
لە ھەر دەرفەتێ
وریای دڵت بم !
چیتر شکاوم
مەگەر تا ئەبەد
لە ھەڵدێرگەی ژین
تامەزرۆی ھەست و
وێنەی گوڵت بم...
ھەڵدێرگە | ئاکام کامرانی
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان
مرۆڤی تووڕە دڵێکی خاوێنی ھەیە ، ئەوەی لە دەروونی ناخێتی بە تووڕە بوون نیشانی ئەدا و بەدەری ئەخا ، بەو بۆنەوە ھیچ بەرنامە و نەقشەیێک بۆ دواتر دەسنیشان ناکا و پاشان تووڕەبوون دڵی چۆڵ و ھۆڵ ئەبێتەوە .
تووڕەیی | ئاکام کامرانی
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان
مرۆڤی وەستاو ، تووشی زوڵم و زۆری دەور و بەری خۆی ئەبێ ، وەک ئاوی وەستاو کە چۆن بێ کەڵکە و دەگەنێ ، مرۆڤی نابزۆز و بێ دەسەڵات وەبەرە لاواز ئەبێ و تووشی بۆگەنی و خەسار ئەبێ . مرۆڤ پێویستە ئیرادەی گۆڕناکاری و جووڵاندنی خۆی و رووداوەکانی دەور و بەری بێ .
وەستاوی | ئاکام کامرانی
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان
لە چۆڵگەی بوونم
لە بازنەی رووداو
تەنیا دوو راستی
تۆمار کرابوو
وێنەی ئاوێنە و
ھەژمەتی مردن !
لە گرتەی ژین و
لە بیرگەی زەینم
تەنیا دوو ھێما
زاڵ و گرنگ بوو
ھەنگاوی زەمەن
مەترسی تەمەن...
چۆڵگە | ئاکام کامرانی
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان
دوو ئەوەندەی تەنیایی مەترسی بێ ، ژیانی ھاوسەری ھەیێتی . کەچی نەبوونی ھەردووش ھەر کێشەیە .
کێشە | ئاکام کامرانی
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان
سەرکوت کردنی کورد ، بڕیارێکی جیھانییە ، سوسیالیسم و لیبرالیسم و دێموکراسیەت تەنیا درۆیەک بوو بۆ چەپاو کردنی خەڵکی جیهانی سێەهم .
بڕیار | ئاکام کامرانی
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان